Skip to the content

جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە بەرپرسی نووسینگەى باڵیۆزخانەى کەنەدا لەهەرێم کرد

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- دابان شەدەڵە، جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە خاتوو ئاشلى دوریک بەرپرسی نووسینگەى باڵیۆزخانەى کەنەدا لە هەرێمى کوردستان کرد.

خاتوو ئاشلى پیرۆزبایی لە جێگرى بەرپرسی فەرمانگە کرد بەبۆنەى دەستبەکاربوونى و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە ئەرکى تازەیدا و ئاماژەى بە پەیوەندى دوو لایەنەى نێوان حکومەتى کەنەدا و حکومەتی هەرێمى کوردستان کرد.

جێگرى بەرپرسی فەرمانگە ئاماژەى بە گرنگى پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان و کەنەدا کرد و هیواى خواست ئاستى پەیوەندیەکان فراوانتر بکرێت لە بوارە جیاجیاکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونى کەنەدا.

هەر لە دانیشتنەکەدا بیرو ڕا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا .