جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسوڵى گشتى کۆمارى ئەرمینیا کرد
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوار شەممە 11ى تشرینى دووەم (نۆڤەمبەر)ى 2020 دابان شەدەڵە، جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە ئارشاک مانۆکیان کونسوڵى گشتى کۆمارى ئەرمینیا لە هەرێمى کوردستان کرد.
لەسەرەتاى کۆبوونەوەکە مانۆکیان بوونى پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەرمینیاى بە گرنگ وەسف کرد وجەختىشی لە پەرەپێدان و فراوان کردنى پەیوەندییەکان کردەوە و ئاماژەى بەوەدا کە مەبەست لە بوونى کونسوڵگەرى گشتى ووڵاتەکەیان لە هەرێم بۆ پەرەپێدانە بە پەیوەندیە ئابوورى و کەلتوورى و گەشت و گوزار و خوێندن.
لەلایەن خۆیەوە جێگرى بەرپرسی فەرمانگە ئاماژەى بەگرنگى پەیوەندى نێوان هەردوو گەل و حکومەتى هەرێم و ئەرمینیاى کرد و ئاماژەى بە پەیوەندى دوور و درێژى هەردوو گەلى ئەرمینیا و کوردستان کرد، هاوکات بوونى نێردەى دیپلۆماسی ئەرمینیاى لەسەر ئاستى کونسوڵگەرى گشتى بە خاڵێگى گرنگ دانا بۆ پەرە پێدانى پەیوەندیە دوو قۆڵیەکان لە چەندین بوارى جیاواز.