سەفین دزەیی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی بوڵگاریا لە عیراق دەکات
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- لە دیدارێکی نێوان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ڤالانتین نیکۆلۆڤۆ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی بوڵگاریا لە عیراق باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاندانی وەبەرهێنان کرا.
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی بوڵگاریا لە عیراق وێڕای هاوخەمی و سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی د. فورسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، ویستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە ڕووی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان و دەرفەتی خوێندن بۆ قوتابیانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
دزەیی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە نیشانداو سیاسەتی حکومەتی هەرێمی خستەڕوو بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکان.