Skip to the content

هەرێمی كوردستان ویۆنان دووپات لە بەهێزكردنی پەیوەندیەكانیان دەكەنەوە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- لە دیدارێکى نێوان دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ ئیفوثیموس کۆستۆپۆڵۆس کونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان باس لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان و بارودۆخى هەرێمى کوردستان و عیراق و ناوچەکە کرا.

هەردوولا کۆک بوون لەسەر پتەوکردنى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان لە بوارەکانى ئابوورى و وەبەرهێنان و گەشتوگوزار.