بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پیشوازى لە کونسوڵى گشتى تازەى کۆمارى هیندستان کرد
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسولى گشتى تازەى کۆمارى هیند لە هەرێمى کوردستان، سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لەسوبهاش چاندرا کین و شاندى یاوەرى کرد.
بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پیرۆزبایى لە چاندرا کین کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و ئامادەیى فەرمانگەى پەیوەندییەکان دەربڕى بۆ هاوکارى وهەماهەنگى کردن لە جێبەجێکردنى ئەرکەکانیان لە هەرێمى کوردستان.
دواتر هەردولا ئاماژەیان بە پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندیەکانى هەرێمى کوردستان و کۆمارى هیند کرد لە بوارى کەلتورى و پەروەردەیى وبازرگانى.
چاندرا کین خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆدەستبەکاربوون وەکو کونسولى گشتى هیند لە هەرێمى کوردستان و سوپاس و ستایشى حکومەتى هەرێمى کوردستان و فەرمانگەى پەیوەندییەکانی دەرەوەى کرد لە هاوکارى کردنى رەوەندى هیندى لە هەرێم و هەماهەنگى کردن لەگەل کونسولگەرى گشتى وڵاتەکەیان.