Skip to the content

كونسوڵی تازەی كۆماری ئەرمینیا لە هەرێمی كوردستان دەست بەكار بوو

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ سەفین دزەیى بەرپرسیپەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازی لە ئارشاک مانۆکیان کونسوڵی گشتی نوێی كۆماری ئەرمینیا کرد و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونىکرد و هیوای سەرکەوتنى بۆ خواست.

 

دزەیی پوختەیەکى لەسەر سیاسەتى حکومەتى هەرێم لەڕووى فراوانکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى پێشکەش کردوئامادەیی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى خستەڕوو بۆ سەرخستنى کارەکانیان لە هەرێمى کوردستان.

 

لەلای خۆشیەوە مانۆکیان خۆشحاڵی خۆی دەربڕى بەبۆنەى دەستبەکار بوونی وەکو کونسوڵى گشتی نوێى ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان وهیواى خواست بتوانن پەیوەندییەکانیان فراوانتر بکەن.