Skip to the content

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ کونسوڵى گشتى فەلەستین کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ سەفین دزەیى بەرپرسىپەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ باڵیۆز نەزمى حەزورى کونسوڵى گشتى فەلەستین لە هەرێمى کوردستان کۆبووەوە.

 

لە كۆبوونەوەیەكەدا دوایین پێشهاتەکان لە گۆرەپانى سیاسى عیراق و هەرێمى کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆى لەسەر کرا.

 

هەروەها باس لە هەماهەنگى کردن لەگەڵ فەرمانگەى پەیوەندییەکان دەرەوە و دامەزاروەکانى دیكەی حکومەتى هەرێمى کوردستان کرا.