بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى وكونسوڵی گشتیی فهڕهنسا چەند پرسێکى هەنووکەییان تاوتوێ کرد
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ لە کۆبوونەوەیەکى نێوان سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە وكونسوڵی گشتیی فهڕهنسا ئۆلیڤیێ دیکۆتینی باس لە پتەوکردنى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان وڕووداوو گۆڕانكاری سیاسی و گرینگی پڕۆژهی ئاساییكردنهوهی دۆخی شهنگال چەند پرسێکى هەنووکەیى کرا.
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە سوپاسی پشتیوانی وهاوكاری بەردەوامی فەڕەنساى بۆ هەرێم و عێراق كرد وپوختەیەکى لەسەر بارودۆخى هەرێمى کوردستان وپەیوەندی نێوان هەولێرو بەغدا پێشکەش کرد.
هاوکات باسى لەگرینگی ڕێككهوتنامهی ئاساییكردنهوهی دۆخی شهنگال كرد وبهپڕۆژهیهكی گرینگی وهسفكرد كه بههۆیهوه دهیان ههزار خوشك و برای ئێزیدی دهتوانن بگهڕێنهوه زێدی خۆیان.
کونسوڵى گشتى فەڕەنسا ویستى وڵاتەکەى دووپاتکردەوە بۆ پتەوکردنى پەیوەندیەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان وعیراقى فیدڕاڵ لە هەموو بوارێکەوە.