لەناو ئۆتۆمبێل.. ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی نیشتیمانی كۆریای باشوور لە هەولێر كرایەوە
هەولێر ، هەرێمی كوردستان،عیڕاق (GOV.KRD)- لەمەڕاسیمێکى تایبەت و لەناو ئۆتۆمبێل کونسوڵگەرى گشتى کۆریا لەهەرێم یادی ڕۆژی نیشتیمانی وڵاتەکەیانى بەئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت و فەلاح مستەفا نوێنەری سەرۆکی هەرێمى کوردستان و چۆى کوانگ ژین کونسوڵی گشتی کۆریاو ژمارەیەک لەوەزیر و دیپلۆماتکارو نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و پەرلەمانتارو بەرپرسان بەڕێوەچوو.
کونسوڵی گشتی کۆریا ووتارێکى پێشکەشکردو لە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد ئەوە یەكەمین ئاهەنگی یادی رۆژی نیشتیمانی بە شێوەی ئۆفلاین و بە رێگای درایڤ ئین لە كوردستان و تەنانەت لە عێراق و لە جیهانیش بەڕێوە بچێت دووپاتیشی كردەوە چالاكی دیپلۆماسی لەو جۆرە بڕەو دەدات بە پەیوەندی خۆشەویستی نێوان گەلان لەسەردەمی كۆڕۆنادا، هەروەها هەناسەیەكیشە بۆ بووژانەوەی ئابووری، نەك تەنها لەو ناوچەیە، بەڵكو لە هەموو جیهان.
ئەوەشی خستەڕوو بە رۆحییەتی دوورمەودای "ئێمە دۆستی ئێوەین"، لەكاتی بوونی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆناشدا، كۆریای باشوور لە نزیكەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كاری كردووە بۆ جەنگان لە دژی ئەم ڤایرۆسە، بە دابینكردنی كیتی پشكنینی كۆڕۆناو ژووری تایبەت بە پشكنینی كۆڕۆنا. سەرەڕای ئەمانە، كۆریاو هەرێمی كوردستان توانیان سەركەوتوانە ڕێوڕەسمی كردنەوەی وێستگەی كارەبایی خەبات ئەنجام بدەن كە سەدا ١٠ى بەرهەمی كارەبای هەرێمی كوردستان پێك دێنێت ولە ئێستادا كۆریاو حكومەتی هەرێمی كوردستان خەریكی كڕینی هاوكاری مرۆیی زستانەن بۆ ئاوارەو پەنابەران. ئەمەش بەشێكە لە هاوكارییەكانی كۆریا بۆ عێراق كە بە گشتی بە بەهای ٨ ملیۆن دۆلارە.
جەختشی كردەوە ئەم ئاهەنگەی رۆژی نیشتیمانی خاڵی دەستپێكردنی خولێكی دیكەیە بۆ ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان كۆریاو هەرێمی كوردستان. لەم سۆنگەیەوە، كونسوڵخانەی كۆریا ئەم ساڵی وەك ساڵی یەكەمی خولێكی دیكە داناوە بۆ ١٥ ساڵی ئاییندە لە پیوەندییەكانی نێوان كۆریاو كوردستان.
دواتر سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە ووتارى حکومەتى هەرێمى خوێندەوە تێیدا پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی کۆریا و كونسوڵی گشتی كۆریا لەهەرێم کرد بەبۆنەى رۆژى نیشتیمانى ئەو وڵاتە.
له وتەكەی دا پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی مێژووی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆماری كۆریا پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و هه‌وڵه‌كانی گه‌لی كۆریای به گرینگ وه‌سفكرد له پێناو گه‌یشتن به ئامانجی سه‌ركه‌وتن و ئاشتی و پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه‌دا.
سەفین دزەیى باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری كۆریا كرد ئه‌وكاته‌ی تیپی زه‌یتوون له ٢٠٠٣ هاتن بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كار و چالاكی زۆریان ئه‌نجامدا له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌لتووری و ته‌ندروستی و چه‌ندین بواری تر كه هه‌موو ئه‌وانه وایكرد ژیانهوهیهك به خه‌ڵكه‌كه ببه‌خشن دوای ئه‌و ناخۆشی و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ریان هات.
لەبارەى ئاستى پەیوەندییەکان دووپاتی كردەوە حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریا به‌رز ده‌نرخێنێت و شانازی بەدروشمی (ئێمە دۆستى ئێوەین) دەكات ، كۆریای باشووریش ڕاستی ئەم دروشمەی سەلماند. لەم رووەوە سوپاسی كونسوڵی گشتیی کۆریاى کرد کە ته‌نانه‌ت له‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه‌شدا له كار و چالاكییه كه‌لتووری و ڕۆشنبیرییه‌كانیان به‌رده‌وام بوونه هه‌روه‌ها هاوكاری و پێداویستی پزیشكی‌یان پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێم كردووه.