Skip to the content

هەرێمی فلاندەرزی بەلجیكا پاڵپشتی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات دەكاتەوە

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD) سەرۆکوەزیرانی فلاندەرز جان جامبۆن پێشوازی لە دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتیهەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا کرد

له‌ دیدارەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی سەرۆکوەزیران لە برۆکسێل بەرێورچوو. د. دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمیکوردستان سڵاوی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکموتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە سەرۆکوەزیرانی فلاندەز و سوپاسی پشتگیریوهاوهەڵوێسی حکومەت و گەلی فلاندەزی بۆ هەرێمی کوردستان کرد لە پشتگیری هەرێمی کوردستان.

لە میانەی سەردانەکە د. دلاوەر ئاژگەیی بە وردی باسی دۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمیکوردستان و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاني کرد و جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوىكێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان مسۆگەر بكرێن و سيسته‌مىفيدراڵى وه‌ك له‌ ده‌ستووردا هاتووه‌ جێبه‌جێ بكرێت. هەوڵە‌كانى به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و تێپه‌ڕاندنىدۆخى ئابوورى و دارايى و پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ هه‌رێمى كوردستان بەشێکی تری دانیشتنەکە بوون.

مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش تەوەرێکی تری دانیشتتنەکە بوو و نوێنەری حکومەت جه‌ختى له‌ پێويستي هه‌رێمى كوردستان به‌به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر كرده‌وه‌.

پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فلاندەرز تەوەرێکی تری کۆبوونەوە بوون و هەردوولا جەختیان لە سەر پەرەپێدان بە پەیوەندیەکانکردەوە بە تایبەتی لە رووی پشتگیری لە کەرتی کشتوکاڵ و بازرگانی و دروست کردنی دەرفەت بۆ کۆمپانیاکانی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکالە هەرێمی کوردستان.

جێگەی ئاماژە پێدانە کە هەرێمی فلاندەرز گەورەترین هەرێمی بەلجیکایە و لە رووی سیاسی و ئابووری بە گرنگترین هەرێمی ئەوروپا هەژماردەکرێت و پەیوەندی بەهێزی لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.