Skip to the content

هەرێمی كوردستان وئیسپانیا جەخت لەسەر پتەوتركردنی پەیوەندییەكانیان دەكەنەوە

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ئەیلول (سێپتەمبەر)ی ٢٠٢٠،سەفین دزەیى، بەرپرسیپەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازى لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار باڵیۆزى شانشینى ئیسپانیا لە عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دابان شەدەڵە، جێگرى بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، دزەیی خۆشحاڵى خۆی بە سەردانى باڵیۆز و شاندى بازرگانىیاوەرى بۆ هەرێمى کوردستان نیشان دا و هاتنى ئەم جۆرە شاندانەى بە گرنگ وەسف کرد بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییە ئابوورى وبازرگانییەکان. هاوکات خواستى حکومەتى هەرێمى دووپاتکردەوە بۆ بڕەودان بە پەیوەندیەکانى لەگەڵ شانشینى ئیسپانیا.

باڵیۆز ئیسکۆبار سوپاسی بەرپرسی فەرمانگەى کرد وخۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ ئەو دیدارانەى ئەنجامى داوە لە میانەى سەردانى کردنىبۆ هەرێمى کوردستان وجەختى لەوە کردەوە مەبەست لە هاتنى شاندى بازرگانى یاوەرى بۆ پتەکردنى پەیوەندیە بازرگانیەکان و وەبەرهێنانەلە هەرێمى کوردستان و ئەم جۆرە پەیوەندیانەشى بە گرنگ وەسف کرد.

تەوەریکى دیکەى دیدارەکە باس کردن بوو لە دوایین پێشهات هەروەها پەیوەندیەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر خاڵە ناکۆکەکان.

بەرپرسی فەرمانگە پشتگیرى تەواوى دامەزراوەکانی حکومەتى هەرێمى خستەڕوو بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییەکان لە بوارەکانی ئابووری وبازرگانی و وەبەرهێنان و خوێندن و كولتور.