Skip to the content

بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ باڵیۆزى تازەى ئەندەنوسیا لە عیراق کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٧ سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ ئای ئەلوبیس باڵیۆزى تازەی کۆمارى ئەندەنوسیا لە عیراق کۆبوونەوە.

 

سەفین دزەیی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هاوکات جەختی لەسەر بایەخی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و کردنەوەی نوێنەرایەتی ئەندەنووسیا لەهەرێم کردەوه.

باڵیۆزی ئەندەنوسیا ئاماژەى بە پەرەسەندنەکانى هەرێمى کوردستان کرد لە هەموو بوارەکان و سوپاس و پێزانیى خۆى ئاراستەى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد بۆ ئەم دیدارەو ئامادەیى خۆی نیشاندا بۆ پەرەپێدانى پەیوەندیەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

 

هەردوولا باسیان لە دوایین بارودۆخى سیاسی عیراق و هەرێمى کوردستان و پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا کرد.