بەرپرسی پەیوەندەیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە کومسیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئازادی ئایینی کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەفین دەزیی بەرپرسی پەیوەندەیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە خاتوو نادین ماینزا کومسیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئازادی ئایینی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق لە رووی ئاسایش و سەقامگیری و ئازادی ئایین کرا.
خاتوو نادین باسی لە سەردانەکەی خۆی کرد بۆ کەمپی ئاوارە وپەنابەران لەناوچەکەو جەختی لە بەردەوام بوونی کارەکانیانی کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی زەمینەی لەبار بۆ ئازادی ئایینی بە تایبەتی لە شنگال و پارێزگای نەینەوا بە گشتی.
هەر لە کۆبوونەوەکە باس لە بارودۆخی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینەکان و بایەخی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال کرا. لەم ڕووەوە سەفین دزەیی ئاماژەی بەو ئاستەنگانە کرد کە هاتوونەتە بەردەم جێبەجێ کردنی ئەم ڕێکەوتننامەیەو هیوای خواست هەمووان هاوکاربن بۆ سەرخستن و جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنەکە.