بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ ڤینسینت پۆپیۆ بەرپرسی نووسینگەی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێم کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ بەڕێز ڤینسینت پۆپیۆ بەرپرسی نووسینگەی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێم کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکە باسیان لە دوایین بەرەوپێشچوونەکان، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا و پەسندبوونی یاسای بودجەی فیدڕاڵی، کار و هەڵوێستی حکومەتی هەرێم لەمەڕ پرسەکان کرد.
هەر لە کۆبوونەوەکە باسیان لە هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق و رێککەوتنی شنگال ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێ نەکردنی ڕێکەوتنەکە کرد.