بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە بەرپرسى نووسینگەى باڵیۆزخانەى کەنەدا لە هەولێر کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەفین دزەیى، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى لە ئیڤ دۆڤال، بەرپرسى نووسینگەى باڵیۆزخانەى کەنەدا لە هەرێم و شاندى یاوەرى کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر میکانیزمی زیاتر بەهێزکردنى پەیوەندییە ئابوورى و بارزگارنیەکان و پتەوکردنى پەیوەندى نێوان زانکۆکاکانى هەرێمی کوردستان و کەنەدا لە بوارى خوێندن و پەروەردە و خوێندنى باڵا و دروستکردنى پەیوەندى کولتووری. هەروەها هەردوولا باسیان لەبارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکە کرد.
بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە ئامادەیى خۆی نیشاندا بۆ هاوکارى و هەماهەنگى و بەرەوپێش بردنى پەیوەندییەکان لە بوارى سیاسى و ئەمنى و ئابوورى و بازرگانى و وەبەرهێنان و بەرەوپێش بردنى کەرتى تایبەت.