Skip to the content

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى شانشینى نەرویج لە عێراق و ئوردن کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەفین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێم پێشوازى لە ئێریک بارجر هوسم، هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى شانشینى نەرویج لە بەغدا و عەمان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایەسەر پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکانى نێوان نەرویج و هەرێمى کوردستان لە هاوکارى و هەماهەنگى زیاتری ئاوارە و پەنابەران لە دابینکردنی دۆخێکی گونجاوتر و باشتر. هەروەها، هەردوولا باسیان لە بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکە کرد و دوایین هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراقیش، تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکە بوو.
  
بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم سەردانە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و، هەروەها ئامادەیى خۆیشی نیشاندا بۆ هاوکارى و هەماهەنگى و بەرەوپێشبردنى زیاتری پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا.