بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵى تازەی گشتى کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێم پێشوازى لە کارال کۆرتانێک، کونسوڵى تازەی گشتى کۆماری چیک لە هەولێر و شاندى یاوەرى کرد کە بە بۆنەى دەستبەکاربوونى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسى فەرمانگە پیرۆزبایى خۆى لە کونسوڵى تازە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و هەماههنگییەک بۆ بەرەو پێشبردنی کارەکانیان لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە.

بەرپرسی فەرمانگە، ڕۆڵی کۆماری چیکی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و هیوای پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چاڵاکییەکانی داهاتووى کونسوڵگەرى کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان خواست.
لە تەوەرێکی دیکەدا، بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین هەڵبژاردنەکانی عێراق لەلایەن هەردوولاوە باسی لێوە کرا.
لە کۆتاییدا، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەیى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی دووپاتکردەوە بۆ هاوکارى و هەماهەنگى زیاتر بۆ سەرخستنى کار و ئەرکەکانى کونسوڵگەرى کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان و هیوای خواست لە داهاتوودا، کار و چاڵاکی زیاتر لە نێوان هەردوولادا ئەنجام بدرێن.