سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە جاک مۆرگان, بەرپرسی تازەی ڕێکخراوی MAG و شاندی یاوەری کرد.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە جاک مۆرگان, بەرپرسی تازەی ڕێکخراوی MAG و شاندی یاوەری کرد.
لە سەرهتادا, بەرپرسی ڕێکخراوی MAG پوختەیەکی لە بەرنامە و کاروچالاکی ڕێکخراوەکەیان لە هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد و سوپاسی حکومەتی هەرێمیان کرد بۆ هاوکاری و کارئاسانی بەردەوامیان لە پێناو جێبەجێکردنی بەرنامە و پڕۆژەکانیان، هەروەها جەختیان لە بەردهوامبوونی کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
بەرپرسی فەرمانگە، وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواستن و سوپاسی ڕێکخراوی ناوبراوی کرد بۆ کاروچالاکییەکانیان و پڕۆژەکانی ڕێکخراوی MAG ی بەرز نرخاند و هیوای خواست پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان فراوانتر بکەن. ههروهها ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندەییەکانی دەرەوەی دووپاتکردەوە بۆ هاوکاریکردن و سەرخستنی کاروچالاکیەکانیان.