Skip to the content

سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزى دانیمارک کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێ شەممە ١٦/٢/٢٠٢٠ سەفین دزەیى پێشوازى لە ستیگ پۆلۆ پیراس باڵیۆزى دانیمارک لە عیراق کرد.

بەرپرسى پەیوەندیەکانی دەرەوە بەخێرهاتنى باڵیۆزى کرد و ئامادەیى و هەماهەنگى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی نیشاندا لەگەڵ بالیۆزخانە.

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکە باسیان لە پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و دانیمارک کرد لە بوارى ئابوورى و بازرگانى و وەبەرهێنان و پەروەردە.

سەفین دزەیی سوپاسى حکومەتى دانیمارکى کرد بۆ هاوکارى کردنى ئاوارە و پەنابەران لە رێگەى نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە ناحکومیەکان.

دواتر هەردولا تیشکیان خستە سەر بارودۆخى سیاسى و ئابوورى و تەندورستى لە عیراق و هەرێمى کوردستان.