سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/9 سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کلێمنس سێمتنەر کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا باس لەفراوانکردنی ئاستی هەماهەنگییەکان بەکار و پڕۆژەی جیاجیا کرا بە ئامانجی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵیەکان.
هاوکات باس لە بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەو میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی شەنگال و دیالۆگ لەگەڵ بەغدا باسیان لێوەکرا.
کونسوڵى گشتى ئەڵمانیا سوپاسی هاوکارى و هەماهەنگى بەردەوامی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد و ویستی ئەڵمانیای فیدڕاڵی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان دووپاتکردەوە.