Skip to the content

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ جێگرى باڵیۆزى بەریتانیا لە عیراق و کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەرێم کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمرۆ چوارشەممە 27/1/2021 لە کۆبوونەوەى نێوان سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێزان جەیمس داونەر جێگرى باڵیۆزى بەریتانیا لە عیراق و کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەرێم باس لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و چەند پرسێکى هەنووکەیى کرا.

لە کۆبوونەوەکە باس لە دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، دیالۆگی نێوان هەولێر ـ بەغدا، کارنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێم و پەرەپێدانی بنەماکانی دیموکراسی کراو جەخت لە پەرەپێدانى پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى کرایەوە.