بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا بە وەکالەت کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمرۆ18ی کانونی دووەم(یەنایەر)2021 کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ سڤین کراوسپی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا بە وەکالەت باس لە چەند پرسێکى پەیوەست بە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا هەڵبژاردنى عیراق و گرینگی ڕێککەوتننامەی شەنگال و پرسی سیاسی و میکانیزمى پەرەپێدانى پەیوەندییە ئابووریەکان کرا.
هەردوولا خۆشحاڵبوون بەئاستى پەیوەندییەکان و جەختیان لە هەماهەنگى و کارى هاوبەش کردەوە بۆ زیاتر پێشخستنى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان لە بوارە جیاجیاکان.