جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە کونسوڵى گشتى چین لە هەرێمى کوردستان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى ٢٦/١/٢٠٢١ دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، لە نی روچی کونسوڵى گشتى چین لەهەرێمى کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵی و مێژوویەکانى نێوان هەردوولا کرا، کە سەردەمەکەى دەگەرێتەوە بۆ ڕێگاى ئاوریشمى، لەو چوارچێوەیەشدا سەقامگیرى ئابورى هەرێم و عێراق، بۆ هاندانى کۆمپانیاکانى وڵاتى چین و بەشدارى کردنیان لە پڕۆسەى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان بۆ بەگەڕخستنى سەرمایەکانیان کرایەوە.
لەمیانەى دیدارەکەدا جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە ڕایگەیاند: هەرێمى کوردستان و عیراق بەگشتى بەچاوێکى دۆستانە و برایانە، سەیرى گەلى چین و حکومەتەکەى دەکات، بوونى وەبەرهێنەرانى ئەو وڵاتەشى لە کوردستان و عیراق بە کاریگەر زانى بۆ بەرەو پێشبردنى کۆمەڵگەکەمان، سوپاس و پێزانینى خۆشى ڕاگەیاند کە وڵاتى چین یەکەم وڵات بوو هاوکارى تەندروستى پێشەکەشى هەرێمى کوردستان کرد بۆ ڕووبەڕووبونەوەى ڤایرۆسى کۆڕۆنا.