سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە مارسێل گروگان، جێگری نوێنەری تازەی UNHCR لە عێراق کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ چوارشەممە 27/1/2021 سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە مارسێل گروگان، جێگری نوێنەری تازەی کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران لەعیراق UNHCR کرد.
لە لای خۆیەوە بەڕێز بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئاستی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و باسی لە بارودوخی ئاوارەو پەنابەران کرد.
مارسێل گروگان، جێگری نوێنەری تازەی کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران لە عێراق، باسی لە پرۆژەکانی خۆیان کرد بە گشتی و ئامادەیی خۆیان دەربری بۆ پێشکەش کردنی هاوکاری زیاتر بۆ ئاوارەکانی هەرێم و عێراق.