Skip to the content

قونسوڵ و دیپلۆماتەکانى وڵاتان لە هەرێم ڤاکسێنى دژە کۆڕۆنایان وەرگرت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى ٦/٦/٢٠٢١ى زایینى، وەزارەتى تەندرووستى و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ژەمە ڤاکسێنى ڤایزەرى دژە ڤایرۆسى کۆڤید ـ ١٩ـیان بۆ سەرجەم قونسوڵ و دیپلۆمات و فەرمانبەرى قونسووڵییەکانى وڵاتان لە هەرێمى کوردستان دابین کرد و لە فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و لە لایەن کارماندانى تەندرووستییەوە پڕۆسەکە بۆ زیاتر لە ٧٥ کەس ئەنجام درا.