Skip to the content

کونسوڵی گشتی تازەی شانشینی عەرەبی سعودیە دەست بە کار بوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتی تازەی شانشینی عەرەبی سعودیە لە هەرێمى کوردستان، محەمەد سلێمان ئەلعەسیری و شاندى یاوەرى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمیان کردو لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازییان لێکرا.

محەمەد سلێمان ئەلعەسیری گوتى پەیوەندییەکى مێژوویى لە نێوان گەورە بەرپرسانى شانشینى عەرەبى سعودیەو سەرکردایەتى سیاسى هەرێمى کوردستان هەیەو دەخوازین ئەو پەیوەندیانە پتەوترو تاسەربن. ئامادەیی ولاتەکەى نیشاندا بۆ لەنزیکەوە کارکردن لەگەڵ هەرێمى کوردستان لەڕووى سیاسى و دیپلۆماسى و ئابوورى و بازرگانى و کەلتوورى.
سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە وێڕای پیرۆزبایی لە کونسوڵى گشتى تازەى سعودیە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی، ئامادەیی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەو دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى نیشان دا بۆ سەرخستنی کارەکانیان لە هەرێم. دواتر پوختەیەکى لەسەر سیاسەت و تێڕوانینى حکومەتى هەرێم لەمەڕ پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و پرس و رەوشى هەنووکەیى عیراق و ناوچەکە بە شێوەیەکى گشتى.
هەردوولا کۆک بوون لەسەر فراوانترکردنى پەیوەندییەکانى نێوان شانشینى عەرەبى سعودیەو هەرێمى کوردستان لە بوارە جیاجیاکان.