سەفین دزەیی لەگەڵ بەرپرسی ڕێکخراوی یۆنیسکۆ کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/٢٩ سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ پاولو فۆنتانی بەرپرسی یونیسکۆ لە عێراق کۆبووەو باسیان لە هەماهەنگی لە بواری پەروەردەو شوێنەوار کرد لە نێوان دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و ڕێکخراوی ناوبراو.
سەفین دەزیی باسی لە بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و گرینگی بایەخدان بە بوارەکانی شوێنەوارو کەلەپوور کرد و سوپاس وپێزانینی خۆی ئاڕاستەی یونیسکۆ کرد بۆ کار و چالاکیەکانیان لە هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردە و پڕۆژەکانیان بۆ پاراستنی شوێنەوار و هەروەها چەند پێشنیار و بۆچوونێکی هەبوو بۆ چونێتی جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان.
لە لای خۆیەوە بەرپرسی یونیسکۆ لە عێراق باسی لە سەردانەکی خۆی کرد بۆ هەرێمی کوردستان و گرنگی بە پاراستنی شوێنەوارو کەلەپور دا لە هەرێمی کوردستان و باسی لە کارەکانیان کرد بۆ نووژەنکردنەوەی خانووە کەلەپوریەکان کرد و بەردەوامی کارەکانی دووپاتکردەوە لە پڕۆژەکانی قەڵای هەولێر.