Skip to the content

هەڵسوڕێنەرى کاروبارى کونسولگەرى گشتى شانشینى ئوردنى هاشمى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى درەەوە دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنج شەممە 2021/3/11 عبدالرحیم یوسف حسن هەڵسوڕێنەرى کاروبارى کونسولگەرى گشتى شانشینى ئوردنى هاشمى سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کردو لەگەڵ سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەت باسیان لە چەند پرسێکی هەنووکەیی کرد. 

هەڵسوڕێنەرى کاروبارى کونسولگەرى گشتى شانشینى ئوردنى هاشمى ئاماژەى بە پەیوەندى دۆستانە و مێژوویى نێوان هەردوو گەلى کورد و شانشینى هاشمى ئوردنى کرد. سوپاس و پێزانینى خۆى دەربرى بۆ ئاستى پەیوەندییە دووقۆلیەکان و هاوکارى و هەماهەنگى لەگەل فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و حکومەتى هەرێمى کوردستان. 

هەروەها لە تەوەرێکى تر گرینگى سەردانە سەرکەوتووەکەى پاپا فڕانسیس پاپای ڤاتیکانی بۆ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند. 

لەلایەن خۆیەوە سەفین دزەیى ئاماژەى بە پەیوەندى لە مێژینە و دۆستانەى هەرێمى کوردستان کرد و کە دەگەرێتەوە سەردەمى خوالێخۆشبووان مستەفا بارزانى و شا حوسێن.

هەروەها لە تەوەرێکى تر تیشکیان خستە سەر زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولاو گرینگی و بایەخی کەلتوورى پێکەوە ژیان و ڕێزگرتن لە ئایین و نەتەوەکان.