Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لەعیراق کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە سوزوکی کۆتارۆ باڵێۆزی ژاپۆن لە عێراق و خاتوو ناگایاما یۆشیکۆ بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن لەهەرێم کرد.

 

لە کۆبوونەکە باس لە پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوولاو پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان کرایەوە.

 

هەروەها باس لە سەردانی سەرکەوتوو و گرینگی پاپای ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان کرا و باڵیۆزی ژاپۆن دەستخۆشی لێکردن بەشێوەیەکی باش پێشوازیەکە ئەنجامدرا.

 

سەفین دزەیی ئاماژەی بە پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کردو ستایشی بەرنامەکانی باڵیۆزخانە و کونسوڵگەری ژاپۆن و ئاژانسی جایکای کرد کە ڕۆلیان هەبووە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و پێشکەشکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری.

 

ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆناو بارودخی سیاس و ئەمنی عیراق و ناوچەکەو هەماهەنگی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و تەندروستی و پەروەردەو کەلتوورو ڕۆشنبیری بەشێکی دیکەی دیداری نێوان هەردوولابوو.