پەیامی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت بەبۆنەی سییەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 2021/3/5 لە سییەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەران و کوردستانیان لە ناوەوەو دەرەوە.
ڕاپەڕینی بەهاری 1991 هێمای ڕەتکردنەوەی زوڵم و ستەم و داگیرکاری و خۆبەدەستەوەدان بوو، ئەو ڕۆژە مەزنە وەرچەرخانێکی مێژوویی لەهەرێمی کوردستان و بووە خەرمانەی خەباتی چەندین ساڵەی گەلەکەمان.
لەم یادەدا وەک فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت سوپاسی ئەو وڵاتانە دەکەین کە بەهۆی بڕیاڕی ٦٨٨ ی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیریان لەسەرخستنی ڕاپەڕین کردو گەلی کوردستانیان لە هێرشی سەربازی رژێمی ئەوکاتی عیراق پاراست. ستایشی هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە لەسەرجەم قۆناغەکان هاوکاری هەرێمی کوردستانیان کردووە.
ئێستاش دوای 30 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ڕاپەڕین و تۆمارکردنی چەندین سەرکەوتنی سەربازی و دیپلۆماسی و گەشەپێدان، هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی یەکڕیزی و گەیشتن بە تەواوی مافەکانمان و کۆتایی هێنان بە قەیران و نههامهتییهكان.