Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازی لە نێردەی یەکێتی ئەوروپا کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) ـ سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە خاتوو ئانا میسکانین جێگری بەرپرسی نووسینگەی نێردەی یەکێتی ئەوروپا و جیف هۆبنبرورز ڕاوێژکارى مافى مرۆڤ و جێندەرى کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرەڕاى باسکردنى دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی بەها و توانا مرۆییەکان و مافەکانی مرۆڤ، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە باسى لە پڕۆسەی چاکسازی حکومەتی هەرێم کرد و هیواى خواست نێردەى یەکێتى ئەوروپا هاوکارى حکومەت بێت بۆ باشترکردنى سیستەمى بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنى چاکسازى و شەفافیەت.