بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە لهگهڵ باڵیۆزى پاکستان لە عیراق كۆبۆوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی پاکستان لەعێراق، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی نۆڤێمبەری ٢٠٢١ ئەحمەد ئەمجەد عەلى سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازیى لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەرەپێدانى پەیوەندییە دوو قۆڵیەکان و پەیوەندییەکانی بوارى کەلتوورى و ئابوورى و پەرەپێدانى تواناکان و بارودۆخی ڕەوەندى پاکستانى لە هەرێمى کوردستان و عێراق کرا.
هەردوولا باسیان لە گرینگى کردنەوەى نێردەى دیپلۆماسی پاکستان لە هەرێمى کوردستان کردەوە بۆ زیاتر پەرەپێدانى هەماهەنگى دوولایەنە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەرجەم بوارەکاندا.