Skip to the content

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ کونسوڵى گشتى کۆماری ئەڵمانیاى فیدراڵ کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژى دووشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ سەفین دزەیى، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کلێمینس زێمتنەر، کونسوڵى گشتى کۆماری ئەڵمانیاى فیدڕاڵ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانى گۆڕەپانى سیاسى عێراق بە گشتى و هەرێمى کوردستان بە تایبەتى گفتوگۆى لەسەر کرا و بیروڕایان لەسەر هەلومەرجی سیاسی ئێستا ئاڵوگۆڕ کرد. 

لە تەوەرێکی دیکەدا تیشکیان خستەسەر کاروچاڵاکییەکانی کونسوڵگەری کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان و، لە هەمان کاتدا بەرپرسی فەرمانگە و کونسوڵی گشتی هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە ئاییندەدا.

لە کۆتاییدا سەفین دزەیى، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵى گشتى کۆماری ئەڵمانیاى فیدڕاڵی کرد و دووپاتی لە بەهێزترکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی زیاتر کردەوە لەنێوان هەردوولادا.