Skip to the content

سەفین دزەیى پێشوازى لە باڵیۆزى هیندستان لە عێراق و شاندى یاوەرى کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٢ سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە "پراشانت پیز" باڵیۆزى هیندستان لە عێراق و "سوبهاش چاندرا کەین" کونسوڵى گشتى هیندستان لە هەرێم کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پەرەسەندنەکانى سیاسى لە هەرێمى کوردستان و عێراق کرا، بەتایبەت پڕۆسەى پێکهێنانى کابینەى  نوێى حکومەتی عێراق.

لە تەوەرێکى دیکەی کۆبوونەکەدا باس لە بەرنامە و چاڵاکییەکانی هیندستان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و فراوانترکردنى پەیوەندییەکان لە بوارەکانى کەلتوورى و ئابوورى و پەرەپێدانى تواناکان، هەروەها هەردوولا باسیان لە بارودۆخى ئاوارە و پەنابەران کرد.