Skip to the content

سەفین دزەیى پێشوازى لە جێگرى باڵیۆزى سوید لە عێراق کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە ٤/٤/٢٠٢٢ سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کریستیان ئولسن جێگرى باڵیۆزى سوید لە عێراق و بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی سوید لە هەرێم کرد. 

لە کۆبوونەوەکە باس لە دوایین پێشهات و گۆڕانکاریەکانى گۆڕەپانى سیاسى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و ناوچەکە کرا، هاوکات تیشک خرایە سەر پەیوەندى دۆستانەى وڵاتى سوید لەگەڵ هەرێمى کوردستان لەبوارە جیا جیاکان. لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکە باس لە پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندیەکان کرا.