دابان شەدەڵە پێشوازی لە بەرپرسێکی باڵا لە کونسوڵگەری گشتی ئەمەریکا لە هەولێر کرد
دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەیڤید کاودیل، سەرۆکی دەستنیشانکراوی نوێی بەشی کاروباری سیاسی و ئابووریی لە کونسوڵگەری گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ جاری دووەمە دەگەرێتەوە هەرێمی کوردستان و ئەرکی پێ دەسپێردرێت.
لە دیدارێکدا باسیان لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوە و پتەوکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی و دۆخی مەترسیداری بەغدا و شارەکانی دەوروبەری کرد و جەختیان کردەوە کە ناکۆکییەکان دەبێت بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن و پارێزگاری لە دامودەزگا حکومییەکان بکرێت.
هەردوولا هاوڕابوون کە حکومەتی عێراق دەبێت خزمەتگوزاری باشتر پێشکەش بە گەلانی عێراق بکات، کە داواکاری سەرەکی خەڵکە.