هەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمینیا پەیوەندییەکانیان بەرەو پێشەوە دەبەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢، دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئارشاک مەنووکیان، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی ئێستای ئابووریی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییە دووقۆڵی و دۆستایەتییەکانی دوولایەنە کرد و هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنییان.
هاوکات بازرگانی و وەبەرهێنانی نێوان هەرێمی کوردستان ئەرمینیا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە بوو.
هاوکات بازرگانی و وەبەرهێنانی نێوان هەرێمی کوردستان ئەرمینیا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە بوو.
جێگری بەرپرسی فەرمانگە سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەرمینیای بۆ هاوکاری و هاریکارییەکانییان کرد و ئامادەیی فەرمانگە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەموو کارئاسانی و هەماهەنگییەک بۆ خزمەتکردنی هاونیشتمانییان دەربڕی.