دابان شەدەڵە پێشوازی لە بەرپرسێکی باڵا لە کونسوڵگەری گشتی ئەمەریکا لە هەولێر کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەیڤید کاودیل، سەرۆکی دەستنیشانکراوی نوێی بەشی کاروباری سیاسی و ئابووریی لە کونسوڵگەری گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ جاری دووەمە دەگەرێتەوە هەرێمی کوردستان و ئەرکی پێ دەسپێردرێت.
لە دیدارێکدا باسیان لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوە و پتەوکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی و دۆخی مەترسیداری بەغدا و شارەکانی دەوروبەری کرد و جەختیان کردەوە کە ناکۆکییەکان دەبێت بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن و پارێزگاری لە دامودەزگا حکومییەکان بکرێت.
هەردوولا هاوڕابوون کە حکومەتی عێراق دەبێت خزمەتگوزاری باشتر پێشکەش بە گەلانی عێراق بکات، کە داواکاری سەرەکی خەڵکە.