ماڵئاواییکردنی بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەرێمی کوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV,KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢، دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوی بە ئیڤیس دوڤاڵ، بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەرێمی کوردستان کەوت کە بەبۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکانی و ماڵئاواییکردن سەردانی فەرمانگەی کردبوو.
لە دیدارێکدا، تیشکخرایەسەر دوا پێشهاتە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و پرۆسەی چاکسازی بەردەوام بۆ پێشخستنی پرۆسەی دیموکراسی لەناوچەکە و بەرەوپێشبردنی ئەم ئەزموونە، و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکاندا بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ووڵاتی کەنەدا، تەوەرێکی دیکەی گرنگی دیدارەکەیان بوو.
جێگری بەرپرسی فەرمانگە سوپاسی بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدای کرد بۆ بەجێهێنانی ئەرکەکەی بە سەرکەوتووی لە هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی ئاییندەی بۆ خواست...