کونسوڵى گشتى نوێى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان دەستبەکار بوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژى دووشەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ ڕێبەر ئەحمەد، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە (بەوەکالەت) پێشوازى لە ئیرڤین هیکس، کونسوڵى گشتى نوێى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان و شاندى یاوەرى کرد.
لە دیدارێکدا ئێرڤین هیکس، خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ دەستبەکاربوونى لە هەرێمى کوردستان و ئەو پێشوازییە گەرمەى لێى کراوە و ئاماژەى بە پەیوەندى دۆستانەى نێوان ئەمریکا و هەرێمى کوردستاندا.
لە دیدارێکدا ئێرڤین هیکس، خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ دەستبەکاربوونى لە هەرێمى کوردستان و ئەو پێشوازییە گەرمەى لێى کراوە و ئاماژەى بە پەیوەندى دۆستانەى نێوان ئەمریکا و هەرێمى کوردستاندا.
بەرپرسى فەرمانگە (بەوەکالەت) بەخێرهاتنى کونسوڵى گشتى نوێی کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و ئامادەیى حکومەت و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی نیشاندا بۆ هاوکارى و هەماهەنگیکردن لەگەڵ تیمى کونسوڵگەرى بۆ سەرخستنى کارو ئەرکەکانیان لە هەرێمى کوردستان، هەروەها ئاماژەى بە پەیوەندى دۆستایەتى نێوان هەرێمى کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کرد و ڕۆڵیانی بەرزنرخاند لە هاوپەیمانى نێوەدەوڵەتى دژى داعش و هاوکاریکردنى عێراق و هەرێمى کوردستان.