Skip to the content

کونسوڵى گشتیی نوێى کوێت سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢، ڕێبەر ئەحمەد بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە (بەوەکالەت)، پێشوازى لە عوسمان داود، کونسوڵى گشتیی نوێى کوێت لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەى دەستبەکاربوونى سەردانی فەرمانگەى کرد. 
 
لە دیدارێکدا پەیوەندى دۆستانەى نێوان کوێت و عێراق و هەرێمى کوردستان و ڕۆڵى کونسوڵگەرى گشتیی کوێت لە هەولێر لە ماوەى رابردوو لە پێشکەشکردنى هاوکارى مرۆیى و بەرەوپێشتر بردنى پەیوەندییەکان بەرز نرخێندرا.
 
بەرپرسى فەرمانگە (بەوەکالەت)، بەخێرهاتنى کونسوڵى گشتى نوێى کوێتى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە کارو ئەرکەکانى لە ماوەى کارکردنى لە هەرێمى کوردستان و ئامادەیى فەرمانگە و هەموو دامودەزگانى حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکارى و هەماهەنگیکردن لە پێناو سەرخستنى کارەکان و بەهێزترکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان دەربڕى.