Skip to the content

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزى یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژى دووشەممە، ١٢ی کانونى یەکەمی ٢٠٢٢،  سەفین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە  ڤیلا ڤاریۆلا، باڵیۆزى یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و د. تۆرکیلد بیوگ، بەرپرسى نوێى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر کرد.

لە کۆبوونەکەدا بەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر، باسى لە ئەرک  و چالاکییەکانى خۆى لە هەرێمى کوردستان کرد و هیواى خواست لەنزیکەوە لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان کار بکات. دواتر بەرپرسى فەرمانگە پیرۆزبایى خۆى لە ناوبراو کرد و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکانى بۆ خواست و ئامادەیی فەرمانگەی  بۆ هاوکارى و هەماهەنگیی زیاتر خستەڕوو.

لە تەوەرەیەکى دیکەدا سەفین دزەیى لەگەڵ ڤیلا ڤاریۆلا باسیان لە دوایین پەرەسەندنەکانى گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد. هەروەها گفتوگۆ لەسەر پەیوەندیی توندوتۆڵی هەرێمى کوردستان و یەکێتیی ئەورووپا و پەرەپێدانى زیاترى هەماهەنگییەکان کرا.