سەفین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتسومۆتۆ فوتۆشی باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد.
وێڕای پیرۆزباییکردن، بەرپرسی فەرمانگە هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دوولایەنەکان لە سوود و قازانجی هاوبەش.
لە بەرامبەردا، باڵیۆزی ژاپۆن باسی لە کار و چالاکی و پڕۆژەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ بەهێزترکردنی کار و ههماهەنگییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکان.
لە بەشێکی دیكهی كۆبوونهوهكهیاندا پرسە هەنووکەییەکان و دۆخی عێراق و ناوچەکە بەگشتیی و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لهبارهوه كرا.