سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی شانشینی بەریتانیا لە هەرێم كرد
ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەیڤد هەنت، کونسوڵی گشتیی شانشینی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی تەواوکردنی ئەرک و کارەکانی لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکە، باس لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و ئاستی پەیوەندییە دوولایەنەکان کرا و جەخت لە پێشکەوتنی زیاتر کرایەوە لە سەرجەم بوارەکاندا.
بەرپرسی فەرمانگە خزمەت و بەشدارییەکانی کونسوڵی گشتیی بەریتانیای بەرز نرخاند کە لە پێناو پەرەپێدانی هەماهەنگییەکان لەو ماوەیەدا ئەنجامیداوە، هاوکات تیشکی خستەسەر پەیوەندی لەمێژینە و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی بەریتانیا، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی داهاتوودا بۆ خواست.
لە بەرامبەردا، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەرجەم دامودەزگاکانی دیكهی حکومەتی هەرێمی کرد بۆ پاڵپشتیکردن لە کارەکانیدا. هاوکات خۆشحاڵی خۆی بە مانەوە و سەقامگیری لە هەرێم و دۆستایەتی و پێشوازی گەرمی گەلی کوردستان و کلتوور و پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەربڕی.