په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و باڵیۆزخانه‌ی فیلیپین ڕەوشی کرێکارانی فلیپینیان تاووتوێ کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژى دووشه‌ممه، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له کریستۆفەر کاستیلۆ، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی فیلیپین لە عێراق كرد.
له دیداره‌كه، گفتوگۆ و بیروڕا له‌باره‌ی دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان و گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دۆخی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی ئاڵوگۆڕ كرا و جه‌خت له پێشخستنی زیاتری په‌یوه‌ندی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هەماههنگیی دوولایه‌نه له سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌تایبه‌ت گه‌شتیاری و كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان کرایەوە.
هاوكات تیشك خرایه سه‌ر ڕۆڵی توانای مرۆیی کۆمەڵگەی فیلیپینی له هه‌رێمی كوردستان و دەستی کاری ماندوونەناسانە و بەشداریی گرنگیان لە گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی هه‌رێمی كوردستاندا.
شیاوی باسە پاش بووژانەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ٢٠٠٣، دەستی کاری دەرەوە خواستێکی زۆری هەبوو بۆ دۆزینەوەی هەلی کار لە هەرێمی کوردستاندا. بەو هۆیەشەوە کرێکارێکی زۆری وڵاتی فلیپین لە هەرێمی کوردستاندا کاردەکەن.