Skip to the content

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازیى لە بەرپرسی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنووری لە عێراق کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەفین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێم پێشوازى لە گول بادشا، بەرپرسی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنووری لە عێراق کرد.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر کاروچالاکییەکانی ڕێکخراوی ناوبراو و، لە هەمان کاتدا، بەرپرسی فەرمانگە سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پڕۆژانەی کە ڕێکخراوەکە پێشکەشی هەرێمی کوردستان و عێراقییان کردووە. لەلایەن خۆیانەوە، بەرپرسی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، سوپاسی فەرمانگە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد، بۆ هەموو هاوکاری و کارئاسانییەک کە بۆتە هۆی بەرەوپێشبردنی کارەکانییان بۆ خزمەتکردن و گەیاندنی یارمەتییەکانییان بۆ ئاوارە و پەنابەر لە کامپەکان.
  
لە کۆتاییدا، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم سەردانە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و، هەروەها ئامادەیى خۆیشی نیشاندا بۆ هاوکارى و هەماهەنگى زیاتر لەگەڵ ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور لە عێراق لە هاووڵاتییان و ئاوارە و پەنابەرانی کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان.