Skip to the content

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسوڵى گشتى بەریتانیا و شاندی یاوەری کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ٧ ی تەممووزی ٢٠٢٢، سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە دەیڤد هەنت کونسوڵى گشتى بەریتانیا و شاندى یاوەرى کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان کرا لە بوارى کلتوورى و پەروەردەیى و بازرگانى و ئابوورى کرا بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونى سەرکەوتووى بەریتانیا. 
لە تەوەرێکى ترى گفتوگۆکان تیشک خرایە سەر پرۆسەى سیاسى عێراق و پێکهێنانى حکومەتى داهاتووى عێراق. هەروەها پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا تەوەرێکى ترى گفتوگۆکان بوو.  
ئاماژە بە پەیوەندى دۆستانەى نێوان هەرێمى کوردستان و بەریتانیا کرا،  بە تایبەتى دواى سەردانى سەرکەوتووى شاندى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە مانگى نیسانى ڕابردوو بۆ بەریتانیا کە چەندین کاروچاڵاکى بەدواى خۆی هێنا بۆ زیاتر برەودان بە پەیوەندییەکان و هەماهەنگیکردن لە نێوان هەردوولا.