بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەرەخۆشی لە نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٢، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی واژووکردنی پەڕاوی یادەوەری و سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە، سەردانی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆنی لە هەولێر کرد.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پرسە و هاوخەمیی گەلی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە خانەوادەی کۆچکردوو و گەل و حکومەتی ژاپۆن.
کونسووڵی ژاپۆن بۆ ئەم سەردان و هاوخەمیبوونە، سوپاسی بەرپرسی فەرمانگە و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.