Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە هاکان کاراجای، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا باسیان لە پرسە هەنووکەییەکان و دۆخی سیاسیی ناوچەکە و پرسی پێكهێنانی حکومەتی ئایندەی عێراق کرد و هاوڕابوون لەسەر چەسپاندنی دیموکراسی ڕاستەقینە لە ناوچەکەدا.
هاوکات، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەرەوپێشبردن و بەهێزترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە سەرەکییەکاندا لە ڕێگەی پێشخستنی کار و هەماهەنگییە دوو لایەنەکان.