Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسووڵی گشتیی ڕووسیای فیدڕاڵ کرد

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٦ی تەمموزی ٢٠٢٢، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان, لەدیدارێکدا پێشوازی لە ئۆلێگ لیڤین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیای فیدڕاڵ لە هەولێر کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاواییکردن و تەواوبوونی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کردبوو.
 
لە دیدارەکەدا، هەردوولا تیشکیان خستە سەر پەیوەندیی دوولایەنەی هەرێمی کوردستان و ڕووسیای فیدڕاڵ و برەودان و بەرەوپێشبردنی ئەم پەیوەندییە دوو قۆڵییە لە ئایندەدا. هاوکات، هەردوولا هیوای زوو کۆتاییهاتنی جەنگ و پشێوییەکانیان لە ئایندەیەکی نزیکدا لە تەواوی جیهاندا خواست .
 
بەرپرسی فەرمانگەی کار و خزمەتەکانی کونسوڵی گشتیی ڕووسیای فیدڕاڵی بەرزنرخاند لەپێناو پێشخستنی پەیوەندییە دوولایەنەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیادا. لە هەمانکاتدا، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.